
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە بەربەیانیی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لە شاری سەرباز کوژراون.
لە دەرگیرییەکدا کە لە نێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و کەسانی نەناسراو لە شاری سەرباز لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی "کەڵات" ڕووی داوە دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران.
شوناسی ئەو دوو کوژراوەی ڕێژیم "ئارمان ئەربابی و مەسعوود شەهرەکی" ڕاگەیەندراوە.
ڕێژیمی ئێران وردەکاریی زیاتری لەبارەی ئەو هەواڵە بڵاو نەکردووەتەوە.
هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو دەرگیرییەی وەئەستۆ نەگرتووە.