کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو گوندی کوردستان وەک گوندی نموونەی ئۆگر بە کتێب هەڵبژێردران

11:30 - 20 رێبەندان 2719

لە شەشەمین فێستیڤاڵی "دێهاتی لایەنگری کتێب" لە کتێبخانەی نەتەوەیی تاران، لە نێوان یەک هەزار ٤١٩ گوندی بەشداربوو، دوو گوندی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک گوندی سەرکەوتوو ڕێزیان لێگیرا.

 گوندی "سەیداوا"ی مەهاباد پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و هەروەها کتێبخانەکانی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد و "ناچیت" سەر بە بۆکان، ڕێزیان لێ گیرا.

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بۆ پاراستنی زمانی کوردی چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن کە یەکێک لەوانە دامەزراندنی کتێبخانە لە گوندەکانی کوردستانە.