کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور ''قاسملوو'' شکۆی خەباتی خەڵکی کوردستانە

12:23 - 30 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر، یادی پێغەمبەری ئاشتییان بەرز ڕاگرت.

تیکۆشەرانی دێموکرات ڕێکەوتی ٢٩ لەسەر ٣٠ی پووشپەڕ، لە گوندی ''قزڵقۆپی'' هەتا گوندی ''قەرەشڵاخـ''ـی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوکتور ''قاسملوو'' یادی ئەو ڕێبەرە مەزنەیان بەرز ڕاگرت. 

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ڕێژەیەکی زۆریان لە تراکت و وێنەی دوکتور قاسملوو بڵاو کردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و بۆ جارێکی دیکە تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.