کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور "مارف عومەر گوڵ" ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:57 - 25 بەفرانبار 2721

دوکتور "مارف عومەر گوڵ" شاعیر، نوسەر و ئەکادیمیسیەنی ناوداری کورد، بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

دوکتور مارف عومەر گوڵ لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی "هەشەزینـ"ـی سەربە ناحیەی "سەنگاو" لەدایک بووە.

ساڵی ١٩٨٣ لە فەرمانگەی ئاودێریی سلێمانی دامەزراوە. دواتر لە كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی سلێمانی کاری کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٧ ئەندامی یەکیەتیی نوسەرانی كورد بووە.

ناوبراو خاوەنی چەندین كتێب و لێكۆڵینەوە بووە لەسەر ژنۆسایدی گەلی كورد. هاوکات چوار دیوانی شیعری نوسیووە کە بریتیین لە: "خۆری زیندان، هێلانەی نوغرۆ، شاییەکی نهێنی، نیشتیمان دارستانی دەم ڕووبار بوو".

لە ساڵی ١٩٨٢ لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانی "ئەمنی عامەی بەغدا" زیندانی بووە.