دوکتور "مه‌حموود عوسمان" لەبارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر باسی لەوە کردووە ڕازیبوونی كورد به مه‌رجه‌كانی به‌غدا و هه‌وڵی ڕێکنهكهوتن له‌لایه‌ن "به‌غدا"وه نیشانه‌ی پرسیاره و كورد ده‌بێ ماڵی خۆی ڕێک بخاته‌وه و له‌وه تێ بگات پیلانێک دژی هه‌یه.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە كورد به مه‌رجه‌كانی به‌غدا ڕازییە و به‌غدا پێداگری له‌سه‌ر مه‌رجی زیاتر دەکات کە ئەمە دەرخەری ئه‌وه‌یه كه به‌غدا پیلانی دژ به كوردی هه‌یه، ئیتر هه‌ر پیلانێک بێت.
دوکتور "مەحموود عوسمان" جەختی کردووەتەوە کە بەغدا مافی سەربەخۆیی بۆ کورد بە ڕەوا نازانێت بۆیە ده‌بێ كورد ماڵی خۆی ڕێک بخاته‌وه و یه‌ک گوتار و یه‌ک ده‌نگ بێت.