![](/weney-mallperr/2882.jpg)
کوردستان میدیا: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی ٣٩٠ کرێکاری بێکار کراوی پیرانشاری لەگەڵ دژکردەوەی پۆلیسی ئەمنیەتی بەرەوڕوو بوونەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، سەدان کەس لە کرێکارانی سەربە بیمەی بێکاری لە پیرانشار بەهۆی ناڕەزایەتی لەهەمبەر وەرنەگرتنی مووچەی بێکارییەکەیان، لەبەر دەرکی ئیدارەی بیمەی ئەو شارە دەستیان دایه ناڕەزایەتی دەربڕین.
پۆلیسی ئەمنیەتی بەرەوڕووی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بووەتەوە و بەرپرسانی ئیدارەی بیمەش هەڕەشەیان لە کرێکارانی ناڕازی کردووە لە ئەگەری درێژە دان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان، دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن.
٣٩٠ کرێکاری بێکار کراو لە پیرانشار لە ئیدارەی بیمەی بێکاریی ئەو شارە مووچە وەردەگرن کەلە درێژەی ٨٠ رۆژی رابردوودا ئەو مووچەیانە وەرنەگرتووە.