کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ئیمەنیی ٣٧٧ نەخۆشخانە لە ئێران نەگونجاوە

17:03 - 21 جۆزەردان 2722

بەپێی ئاماری فەرمیی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، دۆخی ئیمەنیی ٣٧٧ نەخۆشخانە لە کۆی ٩٥٤ نەخۆشخانە لە ئێران نەگونجاو.

لە سالی ١٣٩٧ـەوە لە نزیک بە ٩٥٤ نەخۆشخانە کەڵک وەردەگیرێت کە بە وتەی "یەحیا ئیبراهیمی" ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی ڕێژیم، دۆخی ئیمەنیی ٥٠ لەسەدیان نەگونجاوە.

لەو پەیوەندییەدا "جەلیل میرمحەممەدی یەزدی" ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی، گشت نەخۆشخانەکانی سەردەمی ڕێژیمی "شا" کە ئێستاش کەڵکیان لێ وەردەگیرێت پرتووکاون، هەروەها ئەو نەخۆشخانە و بنکە دەرمانییانەی کە ماوەی ٤٠ ساڵە کەڵکیان لێ وەردەگیرێت مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و ژێرخانەکانیان کێشەی هەیە.

لە ئێستادا بەشێک لە ناوەندەکانی نەشتەرگەریی ئێران لە بینای نێشتەجێبووندا خەریک بە کارن کە تایبەتمەندیی پێویستیان بۆ ئەو کارە نییە و ناستانداردن.