کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ئەمنیەتیی ناوچەکانی قەسر و سەرپێڵ توندوتۆڵ‌تر بووەتەوە

21:08 - 23 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی ئیتلاعات، سپای پاسداران، ئەرتش و ئەماکین لە خاڵە سنوورییەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵ زەهاو، دۆخی ئەمنیەتییانتوندتر کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە ئەکبەر ئاباد، سەرقەڵا، جێگران، چەوتە، هووان، سەراو زەهاو، تیلەکۆ، باوەیسی، خێڵی سۆخی، مجوولان، باوکەڕۆ و ترشاوە، لە ناوچەکانی قەسر و سەرپێڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران خراوەتە ژێر چاودێریی توندی ئەمنیەتی.

هێزەکانی رێژیم لەو ناوچانەدا بە زیادکردن خاڵەکانی پشکنین و پشکنینی وردی هاتوچۆی هاووڵاتییان، زیاتر لە جاران دۆخەکەیان ئەمنیەتی‌تر کردووە.