کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزرانەوەی شاکارێکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە بریتانیا

13:10 - 13 خاکەلێوه 2722

دەستنووسی شاكارەكەی شێخ "عەبدولمۆئمێنی مەردوخی" وەک گەنجینەیەکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە وڵاتی بریتانیا دۆزرایەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک لە شاکارەکەی شێخ عەبدولموئمێنی مەردۆخی، "دەستنووسی کەشکۆڵی شێخ عەبدولموئمێن/ کەشکۆڵە شێعری کوردی گۆرانی" لە کتێبخانەی نەتەوەیی وڵاتی بریتانیا زانیارییەکی نوێی بۆ لایەنگرانی ئەدەبی کوردی خستە ڕوو.

لەم کەشکۆڵەدا شێعری هەورامیی نزیک بە ٤٠ شاعیری کوردی کە پێنج سەدە لەمەوپێش ژیاون لەوانە: "شێخ موستەفای تەختە و یووسف ئاسکە و عەللامە شێخ ئەحمەدی تەختە" تا سەردەمی ژیانی خودی نووسەری تێدا نووسراوە.

مێژووی ئەم نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا.