کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزینەوە و دەسبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری هیرۆئینی ڕێژیمی ئێران لە بلژیکدا

13:40 - 31 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: پولیسی بلژیک زانیاری لە بارەی دۆزینەوە و دەسبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری هیرۆئینی ڕێژیمی ئێران، لەم وڵاتەدا بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پولیسی شاری بەندەری ئانتۆرپنی وڵاتی بلژیک، زانیاری لە بارەی  بارێکی هیرۆئین بە بڕی ٩٤٥ کیلۆگرەم کە لە ئێرانەوە بەرەوە کۆمپانیایەک لە کۆنتیخ (شارێکی زنیک ئانتۆپن) لە ساڵی ڕابردووەدا نێردرابوو، بڵاو کردەوە.

بە وتەی پولیسی گومرۆکی بەندەری ئانتۆرپن، ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین بارەکانی هیرۆئین لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە ئەژمار دێت، کە لە بلژیک دەستی بەسەردا گیرابێت،  بەهای ئەم بارە بە ٥٥ میلیۆن یوورۆ خەمڵینراوە و  دوو کەس لەو پەیوەندیدا دەسبەسەر کراون