کوردستان میدیا: دۆستێکی نزیک و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دۆستێکی نزیک و جێی بڕوای حیزبی دێموکرات بەناوی "ئەحیاخان میرمحەممەدنژاد" خەڵکی هەلەفەلەی ناوچەی تەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی وەک خەمخۆرێکی بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی کردووە و دڵسۆزانە بەدواداچوونی بۆ هەواڵە پیوەندیدارەکان بە حیزب کردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.