کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆلاری ١٥ هەزاری بۆ فریودانی خەڵکە

12:40 - 5 رەشەمه 2720

"وەحید شەقاقی" کارناسێکی ئابووری و دراو وتوویەتی، دەسەڵات بە ڕوانگەی سیاسەتی دەرەکی و زەختی نێوخۆییەوە بودجەی داڕشتووە.

بەپێی قسەکانی ناوبراو چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئامریکا لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نرخی دۆلار دابەزێت، بەڵام لانیکەم هەتا چەند مانگی داهاتوو ئەو چاوەڕوانییە دوور لە ڕاستییە.

ئەو کارناسە ئابوورییە باسی لەوە کردووە، دۆلاری ١٥ هەتا ١٦ هەزار تمەنی هیچ بنەمایەکی ئابووریی نییە و بۆ فریودانی خەڵکە. هەروەها گەورەترین زیانی "بایدن" به ئێران ٤ ساڵ چاوڕوانییە کە ئێستاش هەموو چاوەڕوانی لێدوانەکانی ناوبراون.

 بەپێی لێدوان و قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، چاوەڕوان دەکرێت کە نرخی دۆلار لەوە کە هەیە زیاتر بێت و هیچ ئۆرگانێکی ڕێژیمیش توانای کۆنترۆڵی نابێت، چونکە گەمارۆی ئابووری هێزی ئابووریی ئێرانی لەکار خستووە.

هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم بەتایبەت فەرماندەکانی سپای پاسداران، لە ئاڵۆزیی بازاڕی دراو قازانج دەکەن و لە هەڵکشان و داکشانی نرخی دۆلار دەستی ڕاستەوخۆیان هەیە و دەوڵەت و بانکی ناوەندی، هەر گەڵاڵەیەک پیشنیار یان کردەیی دەکەن، لەسەر کۆنترۆڵی نرخی دۆلار کارایی نییە.