لەگەڵ کاڵبوونەوەی دڵخۆشییە دەستکردەکان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ڤییەن، نرخی جۆراوجۆری دراو، لە بازاڕەکانی ئێراندا بەرەو هەڵکشان دەچن.
بەپێی زانیارییەکان، دۆلار پتر لە ٨٠٠ تمەن هەڵکشاوە و چووەتە کاناڵی ٢٤ هەزار تمەن.
بەشێک لە چالاکانی بازاڕ لەسەر ئەو باوەڕەن کە هەواڵ و قسە و باسەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری، ناڕوونی خستووەتە مێشکی بازرگانەکانەوە.
لەلایەکی دیکەوە لێڵی و ناڕوونی، لەپێوەندی بە دانوستانەکانی نێوان ئامریکا و ئێران و بە ئاکام نەگەیشتنی ئەو پڕۆسەیە بووەتە هۆکاری هەڵکشانی نرخی دراو لە ئێراندا.