![](/weney-mallperr/8433.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سویس لە شاری بێرن، ئاڵوگۆڕای بیروڕایان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'بابان ئەلیاسی\'\' رۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سویسی کرد و لەگەڵ \'\'ستیفان ڤێلاوێر\'\' پسپۆڕی کاروباری مافی مرۆڤ لەو وەزارەتەدا کۆبووەوە.
پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی نەتەوەی کورد لە ئێران، خێراتربوونی میکانیزمی ئیعدام بە گشتی و بەتایبەت پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی و دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکە کۆمەڵە بابەتێک بوون، لەو دیدارەدا باسیان لێ کرا.
دۆخی گەلانی ئێران و ویستی ئازادیخوازان و دابینکردنی مافی نەتەوەکان لە چوارچێوەی سیستەمێکی دێموکراتیکی فیدراڵیدا و هەروەها رۆڵ و کاریگەریی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و دۆخی کورد لە ئێران و هەموو پارچەکانی کوردستان کۆمەڵە بابەتگەلێک بوون باسیان لەسەر کرا.
پاڵپشتی و پشتوانیی گرووپە توندڕەو و تیرۆریستەکانی ناوچەکە و جیهان لە دوو بواری مادی و مەعنەوییەوە، بەشێکی دیکەی باسەکانی شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی لەو دیدارەدا پێکهێنابوو.