کوردستان میدیا: ئارەش ساڵح، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئامریکا لە دەفتەری سێناتۆر جان مەککەین لەگەڵ بەرپرسی ئەو دەفتەرە کۆبووەوە.
بەپێیراپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی یەکەمی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئارەش ساڵح، نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی هەنووکەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕەاست، ئێران و کوردستان لە دەفتەری سێناتۆر جان مەککەین چاوپێکەوتنی کرد.
ئارەش ساڵح لەم کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئێلیزابێت ئۆبەگی، بەرپرسی دەفتەری سێناتۆر مەککەین دیداری کرد و دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە بەرباس.
لەم چاوپێکەوتنەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئەم دواییانەی عێراق و سووریە و هەروەها رۆڵی ئێران لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
نوێنەری حێزبی دێموکرات لەم چاوپێکەوتنەدا رایگەیاند کە ئێران ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوو ئامرازێک بۆبەرەوپیش بردنی ئامانجەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بە کار دەبات.
ساڵح هەروەها ئاماژەی دا کە دژایەتی ئێستای ئێران لەگەڵ داعش بەو مانایە نیە کە هێڵە گشتیەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە دژایەتی لەگەڵ هێزە تیرۆریستیەکانە بە پێجەوانەوە لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ئەو راپۆرتانەی کە بە ئێمە گەیشتووە باس لەوە دەکەن کە هێزە سەلەفییەکان لە ئێران بە شێوەی ئازادانە خەریکی هەندێ چالاکین.
نوێنەری حیزبی دێموکرات هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا داوای کرد کە سێناتۆر مەککەین لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت بارودۆخی نەتەوەکان بە شێوەیەکی راشکاوانەتر بێتە دەنگ و هەڵوێست بگرێت.
ئێلیزابێت ئۆبەگی، بەرپرسی دەفتەری سێناتۆر مەککین سەبارەت بە باسە پێوەندیدارەکان رایگەیاند کە بۆچونەکانی سێناتۆر مەککەین و دەفتەری ئەو زۆر نزیکە لە بۆچوونەکانی حیزبی دیمۆکرات و پێی وایە کە سێناتۆر مەککەین نەتەنیا بەو شێوە بیر دەکاتەوە بەڵکوو لەو ئاراستەیەش دا هەنگاوی هەڵگرتوە.
ئۆبەگی لە درێژەدا وتی: سێناتۆر مەککەین بە توندی دژی بەشداریکردنی رێژیمی ئێرانە لە هەر چەشنە هەوڵێک دژی تیرۆریستان لەو ناوچەیە دا و ئەمەی بە ڕاشکاوانە راگەیاندوە.
بەرپرسی دەفتەری سێناتۆر مککەین هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتەی ئیستای عێراق دەوڵەتێکی نوێیە بۆیە لە چەند مانگی داهاتوودا دا زۆرتر چاوەدێری نفووز و دەستڕۆییشتوویی ئێران لەعێراق دەکەین و ئەگەر بزانین کە پارت و لایەنە عێراقیەکان سیاسەتەکانی ئێران لەوێ بەڕێوە دەبەن ئەوا هەڵوێستی ئێمەی لە کۆنگرە بە دواوە دەبێت.
لە کۆتایی دا بریار درا کە لایەنە پیوەندیدارەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زۆرتر سێناتۆر مەککەین لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لەکوردستانی ئیران ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی هەڵویستی گونجاو لەو پیوەندیە دا بگیردرێت.
جان مەککەین (John Sidney McCain) سیاسەتمەداری ناوداری ٧٨ ساڵەی ئامریکایی و سێناتۆری ئێستای ئەیالەتی ئاریزۆنایە. ناوبراو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئامریکا لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیذا خۆی پاڵاوتبوو.