کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دیمۆکرات

11:31 - 16 رێبەندان 2720

لە دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت پرسی کورد بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات قسە کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی رێبەندانی ۱۳۹۹ی هەتاوی شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستیی"بەڵێن عەبدوڵڵا "سکرتێری گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا "بەڵێن عەبدوڵڵا" خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشوازی گەرمی حیزبی دێموکرات دەربڕی و ڕایگەیاند بەهۆی دەور و کاریگەرییەکانی و دروستیی سیاسەتی حیزبی دێموکرات جێگای شانازییە بۆ هەر لایەنێک کە لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیوەندی هەبێ.

ناوبراو دواتر سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی لەهەمبەر باردوخی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بۆ شاندی حیزبی دێموکرات باس کرد.

دواتر "هیجری" وێڕای سپاس لە سەردانی حیزبی زەحمەتکێشان، باسێکی سەبارەت بە پرسی کورد بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی کرد و لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی بە مەبەستی دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند هاتنە ئارای، خەباتی هەمەلایەنەی"ڕاسانی خۆرهەڵات" دەرک‌کردن بە واقعیەتی ئێستا و هەوڵدان بۆ بەهێزکردن و شوێندارنەریی کوردە، لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئێراندا.

لە کۆتاییدا هەر دوولا جەختیان لەسەر درێژەدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە.