کوردستان میدیا: خەڵکی یەکگرتووی کوردستان بە مەبەستی ڕێزلێنان لە هاوکاری، هاودەنگی و یەکڕێزیی خەڵک، ئەمڕۆ لەژێر ناوی "کاروانی خۆشەویستی" بەرەو هەوڕامان بەڕێ کەوتن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی بەفرانبار، خەڵکی تێکۆشەری شارەدێی "نێ" و هەروەها مەریوان، وەک ئەمەگناسی و ڕێزلێنان لە خەڵکی هەورامان بهنیسبەت هاوکاریکردن و خاونداریەتی کردنی ڕۆڵەکانی کورد بەبێ جیاوازی، سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن.
ئەو چالاکییە لەژێر ناوی "کاروانی خۆشەویستی" بەڕێوە دەچێت.
بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە داوا لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی، ڕێکخراوەکان و گرووپەکانی ژینگەپارێزی و شاخەوانی، خەڵکی مەریوان و گوندەکانی ئەو شارە کراوە کە بەشدار بن.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بە پلانی جۆراجۆر هەوڵی بەلاڕێدابردنی ئەو بەرنامەیهی داوە.
مەئموورانی سپای ڕێژیم لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لە چالاکوانانی مەریوان کردووە کە خۆیان لەو ڕێوڕەسمە بە دوور بگرن.
ڕێژێمی ئێران لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵک لە کوردستان، بهتوندترین شێوە فەزای شار ئەمنییەتی دەکات.
پاش ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ئازاد و فەرهاد خوسرەوی"، خەڵک لە کوردستان هاودەردی و هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە دەربڕی.