کوردستان میدیا: ڕێکخەری تەڤگەری چاکسازیی کورد-سووریه وێڕای شاندێکی یاوەری، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی تەڤگەری چاکسازیی کوردی-سووریه، بە سەرپەرەستیی "فەیسەل یوسف" ڕێکخەری گشتیی تەڤگەری چاکسازی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن هەیئەتێکی دەزگای پەیوەندییەکانی حیزبەوە بە سەرپەرستی "محەممەد ساڵح قادری" نوێنەری حیزب لە شاری هەولێر پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا، شاندی دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و شرۆڤەیان بۆ ئاراستەی هەرکام لە هاوکێشەکانی پەیوەندیدار بە قەیرانەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی پەیوەندییان بە پرسی کوردەوە ، جەختیان لە سەر جیدیەتی خەبات و پێداگریان لەسەر مافە نەتەوەییەکانی کورد و پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندی و هاوکاری نێوانیان بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەل پیلانەکانی داگیرکەران و هاوپەیمانەکانیان کردەوە.
شاندی تەڤگەریی چاکسازیی کوردی-سوریە پێکهاتبوون لە:
فەیسەل یوسف ـ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوە
کازم خەلیفه ـ ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردن
فیروشاە عەبدولسەمەد ـ ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردن
وەلید فەرمان ـ ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردن
جدعان عەلی ـ نوێنەری تەڤگەر لە هەرێمی کوردستان