کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میدڵ ئیست سپێک تەیتۆر: سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لە چەکدارانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی کردووە

13:41 - 18 خەزەڵوەر 2726

میدی "میدڵ ئیست سپێک تەیتۆر" ئیدیعای کرد کە عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنێکی داخراودا هۆشداریی داوەتە گرووپە چەکدارە شیعەکان کە پاڵپشتیی سەربازی بۆ کۆماری ئیسلامی لە ئەگەریی ڕوودانی شەڕێکی نوێدا، دەبێتە هۆی دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی فەرماندەکانی ئەم گرووپانە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی ناسراو بە "مقاوەمەتی ئیسلامیی عێراق"یش هەڕەشەی کردووە کە هەر جۆرە هەنگاوێک بۆ دەسبەسەرکردنی سەرکردەی گرووپە شیعەکان، دەبێتە هۆی ڕووخانی دەوڵەتی عێراق.

میدڵ ئیست سپێک تەیتۆر هەروەها ئیدیعای کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم دانیشتنەدا وتوویەتی ئەمریکا گەڵاڵەی بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر ئێران لە خاکی عێراقەوە خستووەتە ڕوو.

پێشتریش هەواڵدەریی "شەفەق نیوز" ڕاپۆرتی دابوو کە دانوستانەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لەسەر داماڵینی چەک گەیشتووەتە بنبەست و بەردەوامیی گرژییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی شەقامی.