خانەنشینکراوانی موخابراتی بیجاڕ بۆ ١٤٥ـەمین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەمەڕ پەیمانشکێنی بەڕێوەبەرانی شیرکەتی پێوەندیدار و خاوەن پشکە سەرەکییەکان، لەوانە «ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی خومەینی»، «تەعاونی سپا» و شیرکەتی «ئێعتمادی موبین»، دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ناڕازییان داوای پێدانی داواکاری و قەرەبووە کەڵەکەبووەکانی ماوەی ١٧ ساڵ، جێبەجێکردنی تەواوی ڕێسای ٨٩/٢٤، جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی هاوسەنگکردن لە ساڵی ١٤٠٥ و جێبەجێکردنی بڕیاری دیوانی دادوەری ئیدارییان کرد.
خانەنشینکراوانی بیجاڕ بە دروشمەکانی «تا مافی خۆمان نەستێنین، پاشەکشە ناکەین»، «ماف دەستەبەر دەکرێت، نەک دەبەخشرێت» و «جەعفەرپوور، شەرم بکە؛ ڕێساکە جێبەجێ بکە»، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی بەدواداچوونی داواکارییەکانیان کردەوە.