کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیوارێکی مێژوویی ١١٥ کیلۆمیتری لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا دۆزرایەوە

10:15 - 16 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ئاسەوارناسان بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەگەلی ماهوارەیی، ئاسەواری دیوارێکی بەردیی مێژووییان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا دیتووەتەوە کە درێژاییەکەی ١١٥ کیلۆمیترە.

ئاسەوارەکانی ئەم دیوارە لە ناوچەی "سەرپێڵ زەهاو"دا دۆزراوەتەوە کە یەک ملیۆن میتری سێ جا بەرد لەخۆ دەگرێت.

ئاسەوارناسان لەو باوەڕەدان کە دروستکردنی وەها دیوارێک، پێویستی بە کات، کەرەستە و هێزی مرۆیی زۆر هەبووە.

ئاسەوارەکانی ئەم دیوارە بەردینەییە لە شاخی "بەمۆ" لە باکوورەوە دەست پێدەکات و تاکوو نزیکیی گوندی "ژاومەرگ" لە باشووردا کێشراوە.

کاسە گڵینە دۆزراوەکان لە تەنیشت ئەم دیوارەدا نیشان دەدات کە کاتی دروستکردنی ئەم دیوارە بۆ سەدەکانی چوارەمی پێش زایین تاکوو سەدەی شەشەمی پاش زایین دەگەڕێتەوە.