کوردستان میدیا

دووشەممه 27ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیوارەکانی شاری پیرانشار بە دروشمی شۆڕشگێڕانە ڕازێندرانەوە

11:41 - 10 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە، بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی ئەم شارەیان ڕازاندەوە و بۆ جارێکی تر پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێکردەوە.

شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر، دڵسۆزان و یارانی بەوەفای حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: "بژی قاسملوو"، "شەرەفکەندی لە ڕێبازیدا زیندووە"، "بژی حدکا"، "ڕاسان ڕێبازی قاسملوو" و "شەهید نامرێ"، لەسەر دیوارەکانی ئەم شارە، وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بۆ جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەباتە ڕەواکەی دەربڕی.