کوردستان میدیا: دیپلۆماتکارێکی پێشووی رێژیم گوتی، ئێران هێزه‌کانی حیزبوڵڵا و سپای ئه‌لمه‌هدى مقتدا صدر، سه‌ربه هێزی قودسی سپای پاسداران بۆ سووریه ده‌نیرێت و تێکڕای ئیمکاناتی خۆی له‌و وڵاته چڕ ده‌کاته‌وه.
سه‌رکونسووڵی پێشووی رێژیمی ئێران له نوروێژ، به ماڵپه‌ڕی ئێران ئانلاین گوتووه: له راستیدا به‌رپرسانی رێژیم له دووی ئه‌وه دان که ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شه‌ڕی نیزامی بێته ئاراوه، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران بێت هه‌تا بتوانێت به ئاسووده‌یی زه‌ربه له وڵاتانی رۆژئاوا بدات.
ناوبراو بارودۆخی هه‌نووکه‌یی سووریه، به گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا و رێژیمی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: خامنه‌یی و راوێژکاره‌کانی به باشی ئه‌و پرسه فام ده‌که‌ن که‌له سه‌روبه‌ندی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دان و هه‌نووکه باشترین شوێن بۆ ئه‌وان سووریه‌یه هه‌تا بتوانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆکارگه‌لێک وه‌کوو کێشه‌ی ئابووریی رۆژئاوا و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا، بارودۆخه‌که به قازانجی خۆیان بگۆڕن.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له ئاماده بوونی هێزه‌کانی رێژیم له سووریه‌دا بوونی هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بپارێزن و دووهه‌میش، وه‌کوو ئامرازێک له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان و هه‌روه‌ها کێشه‌ی ناو‌کی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.