دیپلۆمات تێرۆریستێکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە کوشتنی کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستی هەبووە لە وڵاتی تورکیە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژنامەی "دێیلی سەباحـ"ـی تورکیە نووسیویەتی کە "محەممەد ڕەزا ناسرزادە" دیپلۆمات تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران کە لە کۆنسوولگەریی ئەو وڵاتە لە تورکیەدا بووە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی "مەسعوود مەولەوی" دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو بەوە تۆمەتبار کراوە کە بەڵگەی ساختەی بۆ "عەلی ئێسفەنجانی" کە ئەرکی کوشتنی ئەو کارمەندە ئیتلاعاتییەی لەئەستۆ بووە دروست کردووە.
"مەسعوود مەولەوی" کارمەندی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بووە.
باڵوێزخانەکانی ڕێژیمی ئێران، ناوەندگەلی پشتیوانی و ڕێنیشاندەری تێرۆریستە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕێژیمەن لە وڵاتاندا.