کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دێهیاریی گوندی "قەڵای ڕەسووڵە سیت" ئیزن بە ناشتنی تەرمی نەخۆشێكی کۆرۆنایی نادات

12:11 - 10 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی  ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "زارا ئیبراهیم پوور" هاوسەری "حوسێن خورشیدی" بە نەخۆشیی کۆرونا گیانی لەدەست دەدات، بەڵام دێهیاریی گوندی "قەڵای ڕەسووڵە سیت" ئیزنی ناشتنی پێ نادات.

دێهیاریی ئەو گوندە کە ئیزنی ناشتنی تەرمی ئەو هاووڵاتییە نادات، لەنێوان بنەماڵەکەی و دێهیاریی گوند کە سەر بە ڕێژیمە، شەڕ دروست دەبێت.

دوای ئەو شەڕە و دمەقاڵێیە، دێهیار هەڕەشە لە بنەماڵەی مردووەکە دەکات کە نابێ هەواڵەکەی بڵاو بکرێتەوە.

بنەماڵەی "خورشیدی" خاوەنی چەند شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانن.