کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرهێنانی نەوت لە ئێراندا کەمی کردووە

12:25 - 24 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دەرهێنانی نەوتی ئێران، بە ڕێژەی یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، نەوتی ڕۆژانەی ئێران دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، لە ڕاپۆرتێکدا پێشبینی کردووە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕێژەی دەرهێنانی نەوت لە ئێراندا بە ڕادەیەک دادەبەزێت، کە زۆر بە زەحمەت بەشی بەکارهێنانەکانی نێوخۆییی ئێران دەکات.

ئەو دامەزراوەیە باسی لەوە کردووە، کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی "ئۆپک" بۆ ڕاگرتنی باڵانسی جیهانی، پێویستە هەتا ڕۆژانە قەرەبووی کەمیی نەوتی خاوی ئێران بکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانس، لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، داواکاریی نەوت لە ڕۆژدا بە ڕێژەی یەک میلیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات.

لەم پێوەندییەدا عەرەبستان و ڕووسیە ئامادەیی خۆیان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی نەوتی ئێران دەربڕیوە.