کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای قەزایی باکوو چوار کەسی بە تاوانی کاری \"تیرۆریستی\" و پێوەندیی لەگەڵ سپای پاسدارن حوکم دا

13:59 - 14 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دەزگای قەزایی باکوو لە ئازەربایجان رایگەیاند، ئەو چوار هاووڵاتییە لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە بە هاوکاری سپای پاسداران لەبەرەبەری بەڕێوەچوونی کێبڕکییەکانی یوروویژن کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
ئەو ٤ کەسە، هاووڵاتیی ئارەبایجانین و هەر کام بە ١٢ هەتا ١٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
ماوەیەک لەمەوبەریش لێپرسراوێک لە دەزگای ئەمنیەتیی ئەفغانستان رایگەیاندبوو، هەواڵنێرێکی ئێرانیی بە تاوانی سیخوری کردن بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو رێژیمە دەستبەسەر کردووە.
عەبدولواحید حەکیمی هەواڵنێری هەواڵدەریی فارس، بە تاوانی ناردنی کۆمەڵێک بەڵگە و وێنەی تایبەتیی بنکە نیزامییەکانی ئەفغانستان بۆ باڵوێزخانەی ئێران لەو وڵاتە، دەستبەسەر کراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دەزگای قەزایی حکوومەتی بەحرەینیش ٨ کەسی بە تاوانی سیخوڕی بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیسلامیی ئێران بە زیندان مەحکووم کرد.
پێشتریش دوو هەواڵنێری بە رەگەز بیانیی کاناڵی پرێس تی‌ڤیی رێژیمی ئێران، لەلایەن گرووپە ملیشیاکانی لیبییەوە لە شاری مسراتە بە تاوانی سیخوڕی دەستبەسەر کرابوون.
ئەو دوو هەواڵنێرە لە حاڵی گرتنی فیلم لە ناوەندە نیزامی و هەستیارەکانی لیبی دەستبەسەر کراون.