![](/weney-mallperr/12655.jpg)
کوردستان میدیا: دەزگایی قەزایی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکی لەسەر دەستبەسهرکرانەکان لە ئێراندا نیە و سوپای پاسدارانی ڕێژیم هاووڵاتییان دەستبەسەر دەکات.
بەپێی ئهو ڕاپۆرتانهی بڵاو بوونهتهوه، بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران دوای دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئێران لە شارە جیاوازهکاندا ڕایگەیاند کە ئەو دەزگایە ئاگای لە وردەکارییەکان نیە و سوپای پاسداران سەربەخۆ دەستی داوەتە دەستبەسهرکردنی هاووڵاتییان.
سەرۆکی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەی نێودەوڵەتیی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێراندا لەو بارەیەوە دەڵێت: لەبەر ئەوەیکە دەزگای قەزایی ڕێژیم دەڵێت کە ئێمە ئاگامان لە دەستبەسهرکرانەکان نەبووە، بۆیە ئەو کردەوەی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران جۆرێک ڕفاندن دێتە ئەژمار.
هەواڵدەریی فارس نیوز سەر بە سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە بە هۆی ئەمنییەتی ئەخلاقی دەستبەسەر کراون.
حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران داکۆکی لەو کردەوەیەی سوپای پاسداران کرد و وتی کە سەربازانی ونی ئیمامی زەمان ئەو عەمەلیاتهیان ئەنجام داوە.
سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کە پشتیوانیی خامنەیی لە پشتە، دەست لە هەموو کاروبارێکی وڵات وەر دەدات و بە توندترین شێوە هەر چەشنە چالاکییەک سەرکوت دەکات و کەمترین مافێک بۆ هاووڵاتییانی ئێران لەبەرچاو ناگرێت.