کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی نەورۆزی لە خەڵکی کوردستان کرد

12:19 - 1 خاکەلێوه 2720

بەبۆنەی جێژنی نەورزۆزی کوردەواری دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان کرد.

لەو پیرۆزباییەدا پێرسۆنێلی دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ماندوونەبوونیی خۆیان بە هەموو خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێن لەو ڕۆژانەدا کە بارودۆخی کوردستان بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە دۆخێکی قەیراناوی هەیە؛ خەڵکی کوردستان خۆبەخشانە بۆ تەندروستیی خەڵک بێوچان تێدەکۆشن.

هاوکات دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات سپاسی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکات کە یەکگرتوو و یەکدەنگ بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا شار و گوندەکان خاوێن دەکەنەوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات هەر بەبۆنەی نەورۆزی کوردەواری سپاسی تایبەت و دەستخۆشی لە "پارێزەرانی ژیان" دەکات کە بە دانانی کەمپەینی تایبەت، بە هانای خەڵکەوە دەچن و یارمەتی بە خەڵک دەدەن.

بە ناوی دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات دیسانەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین کە لەو ڕۆژانەدا کە نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستاندا بڵاو بووە، بۆ پاراستنی نەتەوە و نیشتمانەکەیان لە هیچ کارێک دەرێغییان نەکرد و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بەجێ گەیاند.

ئاسۆی ئازادی ڕوونە. هیوادارین ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتن بە سەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بێت و شایەتیی نەمانی ڕێژیمی ئێران بین.

پیرۆز بێت ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی