کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

18:09 - 31 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەڕ تەقەکردنی هێزەکانی ڕێژیم له مەزرا و مووچەی خەڵک، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگاداری بۆ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

ڕێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی پێشمەرگە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و مەریوان، سەرەڕای بوونی مۆڵگەی زۆر و بۆر، هێزێکی زۆری لە شوێنەکانی دیکەی ئێران هێناوەتە ئەم دەڤەرە و بە شێوەی کوێرکوێرانە تەقە لە مووچە و مەزرای خەڵک دەکەن.

هەروەها، بەردەوام هێلیکوپترەکان و فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان لەو دەڤەرە دەسووڕێننەوە و ژیانی خەڵکیان وەک ڕەوشتی هەمیشەیی ئەم ڕێژیمە تاڵ کردووە.

دەزگای ڕێکخستن

٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی