کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات هۆشدارییەکی بڵاو کردەوە

17:41 - 26 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕوو لە خەڵکی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستدان، ژمارەیەک چەتە و ڕێگر لە دەوروبەری مەهاباد و بەتایبەت "گوگ تەپە"، لەگەڵ پاسگای ڕێژیم بوونەتە هاوکار و خەریکی ڕاوڕووت و تاڵانی ماڵی خەڵکن. 

ناوی سەرجەم ئەو باندە لە لای دەزگای ڕێکخستن هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە واز لە هەڵسوکەوت و کردەوەی دژە خەڵکیی خۆیان بێنن، لە ئەگەری بەردەوامبوونیان، لێی بەرپرسیارن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای رێکخستنی گشتی
٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی