دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەلئەحواز کرد.
دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت داوای لە خەڵک کردووە کە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەلئەحواز بکەن.
دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات بڵاوی کردووەتەوە: "ڕاسان در کوردستان همرزم است با خوزستان"، پێکەوە دەست هەڵێنین، نایهێڵین دیڕووخێنین، گەلی تینووی خوزستان هاوڕێتانە کوردستان".
ماوەی ٦ ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە ئەلئەحواز درێژەی هەیە و هەتا ئێستا چەند هاووڵاتی بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون.