کوردستان میدیا: له درێژه‌ی كاره‌كانی ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چواره‌مین ده‌وره‌ی ئاستی ٢ی به‌شی یه‌كه‌می سیاسیی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌كان، به‌ڕێوه چوو.
چوارەمین دەورەی ئاستی ٢ی بەشی ١، له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هەتاوی ده‌ستی پێكرد و له ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هەتاوی له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریی به‌شێك له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌كان كۆتایی پێهات.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان "ته‌یموور مسته‌فایی"، ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه كرد.
"مسته‌فایی" له وته‌كانیدا، ئاوڕێكی له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران دایه‌وه و باسی له‌وه كرد کە ئه‌گه‌رچی ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خۆپیشانده‌رانی سه‌ركوت كردووه، به‌ڵام ئه‌مە ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه له به‌رخودانی خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌تی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
"مسته‌فایی" هەروەها باسی له‌وه كرد كه ناڕه‌زایه‌تیی خۆپیشانده‌ران ئه‌گه‌رچی به بیانووی گرانبوونی بێنزین و دۆخی ناله‌باری ئابووری بووه، به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو دروشم و داواكاریی خۆپیشانده‌ران گۆڕدرا بۆ "نه‌مانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران" و به‌ربڵاویی خۆپیشاندانه‌كان له به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی ئێران ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه چیدی خه‌ڵك ڕێژیمی ئیسلامی‌یان ناوێت.
"مسته‌فایی" له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، هه‌وڵی ده‌زگای په‌روه‌رده و مامۆستایانی له پێوه‌ندی له‌گەڵ په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگه‌كان به‌رز نرخاند و داوای له به‌شداربووان كرد كه بۆ خۆپێگه‌یاندن و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو، له‌م جۆره خولانە كه‌ڵک وه‌ربگرن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵ و تایبه‌تمه‌ندیی كادرییه‌كی حیزبی كرد وه‌ک: "بەڕێوەبەری، هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كردن و خۆپێگه‌یاندن و...".
"مسته‌فایی" له کۆتایی وته‌كانیدا وتی: "هه‌ر پێشمەرگەیەک لەنێو کۆمەڵگای خۆی نوێنەرێکی حیزبەکەیه‌تی و هه‌ر بۆیه پێویستە تێگەیشتنێکی پوختی لە سیاسەتی حیزبەکەی هه‌بێت".
دواتر پەیامی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوە لەلایەن "سینا قاسمی زادە"ەوە خوێندرایەوە.
هەروەها پەیامی دەورە لەلایەن "دڵنیا لوتفی" بەشداربووی دەورەوە خوێندرایەوە.
بڕگه‌ی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه دابه‌شكردنی خه‌ڵات لەلایەن "تەیموور مستەفاییـ"ـەوە به‌سه‌ر کەسانی یەکەم تا سێهەمی دەورەکە بوو کە بریتی بوون لە: "محەممەد قانع، حیسام ڕەحمانی و دڵنیا لوتفی".