کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەی ٢٤٦ی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی پێهات

10:08 - 7 رێبەندان 2720

پۆلێک لە لاوانی کوردستان تێکەڵاو لە کیژان و کوڕانی نیشتمان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوون.

هاوکات لەگەڵ مەڕاسمی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چیاکانی کوردستان دەورەی ٢٤٦ی سەرەتایی پێشمەرگەش کۆتایی پێهات.

سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد.

 دواتر سروودێک لەلایەن بەشداربووانی دەورەوە پێکەشەش کرا.

پەیامی دەورەی ٢٤٦ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن بەشداربووی دەورە "داتام هێشادەست" پێشکەش کرا.

لە درێژەی مەڕاسمەکەدا پەیامی فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن "هێمن ڕەسووڵ ئابادی"  پێشکەش کرا.

دواتر گۆرانییەکی فلکلۆری کوردی لەلایەن پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرا.

لەو مەڕاسمەدا کەسانی سەرکەوتوو لە بەشی سیاسی و نیزامیدا کە پلەی یەکەم هەتا سێهەمیان بەدەست هێنابووە لەلایەن "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات خەڵاتەکانیان پێشکەش کرا.

ئەو کەسانە بریتی بوون لە" مەولوود ئابجامە، یاسر مینا و دیار نازم حکمەت".

هەروەها "ئەڵماس ڕەزایی، محەممەد محەممەدپوور و سالار عیسازادە" لەبەشی نەزم و دیسیپلین کەسانی یەکەم هەتا سێهەم بوون و لەلایەن "عوسمان مەولان نژاد" خەڵاتەکانیان پێشكەش کرا.

ئەو مەڕاسمە بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانی و سروود کۆتایی پێهات.