کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی تورکیە حوکمی دەسبەسەریی ١٠٠ چالاکی کوردی کوردستانی باکووری دەرکردووە

18:19 - 1 سەرماوەز 2720

هەواڵدەریی دەوڵەتیی تورکیە بە ناوی "ئاناتۆل" ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر بڵاوی کردووەتەوە؛ تورکیە حوکمی دەسبەسەریی ١٠١ چالاکی کوردی بە تاوانی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیە دەرکردووە.

لەو کەسانە کە حوکمی دەسبەسەرییان دراوە بەشێکیان مافناس و پارێزەرانی بواری مافی مرۆڤن.

ڕەوتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکانە لە چەند شار لەوانە: "دیاربەکر، ئزمیر، ئیستانبۆل و ئادیامان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی پێکردووە.

هەتا ئێستا ٧٢ کەس دەسەبەسەر کراون کە ٢٤ کەسیان پارێزەرن و هەر هەموو دەسبەسەرکراوانیش بە هاوکاری لەگەڵ پارتی دێموکراتیکی گەلان لە تورکیە تۆمەتبار کراون.

ئەنجومەنی جیهانیی "قەڵەم" لە کاردانەوە بەرانبەر بە هەواڵی دەسبەسەرییەکانی ئەم دواییانە، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک بەنیسبەت دەسبەسەریی ٣ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە دیاربەکر نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

دەوڵەتی تورکیە لە مانگی دێسامبری ساڵی ٢٠٠٩ـەوە چالاکیی پارتی دێموکراتیکی گەلانی قەدەغە کرد.