بودجەیەک کە مەجلیسی ڕێژیم بۆ تفاقی مەڕ و ماڵات تەرخانی کردبوو لەلایەن دەوڵەتەوە نیوەی ئەو بوودجەیە خواردراوە.
مەجلیسی ڕێژیم بڕی پێنج و نیو میڵیارد دۆلاری بۆ بەشی پێداویستییەکانی مەڕ و ماڵات تەرخان کردبوو کە ئێستا نیوەی ئەو بوودجە خواراوە.
"محەممەد وەحیدی" نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی: "لەو بڕە پارەیەی کە مەجلیس بۆ دابینکردنی تفاقی بەشی مەڕ و ماڵاتی تەرخان کردووە نیوەی دیار نییە".
بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی موحاسباتی ڕێژیم ٥٠ لەسەد لەو بودجەیە ون بووە و دیار نییە.