دەیەمین دەورەی سیاسیی ئاستی دوو بەشی یەكەم تایبەت بە پێشمەرگەكان لە ڕێكەوتی ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ دەستی پێكرد و لە ڕێكەوتی ١١ی خاكەلێوەی ١٤٠٠ كۆتایی پێهات.
بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو و قۆناغبەندی کراودا دەزگای پەروەردە و لێكۆڵینەوە دەیەمین دەورەی سیاسیی بۆ پێشمەرگەكان بەڕێوە برد.
لەم دەورەیەدا ئەم وانانە پێشكەش بە بەشداربووان كرا:
"ڕێنووسی كوردی ـ شیكردنەوەی بەرنامە و پەیڕەوی حیزبی دێموكرات ـ مێژووی حیزبی دێموكرات ـ فێدڕالیزم ـ دێموكراسی ـ ڕێتۆریک ـ سوسالیزمی دێموکراتیک ـ پرسی بەرابەریی ژن و پیاو ـ ساختار و سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ـ كاری ڕێكخراوەیی بەكۆمەڵ ـ سیاسەت و هەڵویستەكانی حیزبی دێموكرات ـ ئەمنییەت ـ تۆرە كۆمەڵایەتییەكان".
بەشێک لەو وانانە بەشێوەی سمینار و بەشێكی دیكەیان و وەک وانە وترایەوە و تاقیكارییان بۆ ئەنجام دراوە.
لەم دەورەیەدا ئەم بەشداربووانە پلەكانی یەكەم تا سێهەمیان بەدەست هێناوە:
دانا ڕاست خەدیو، پلەی یەكەم
ئیدریس پیشان، پلەی دووهەم
كەماڵ عەزیزی، پلەی سێهەم
پرسی پەروەردە و بارهێنان و ئامادەیی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات لە هەموو بوارەكاندا یەكێک لە بەرنامە و پلانەكانی حیزبی دێموكراتە.
لە دوای كۆنگرەی ١٦ی حیزب جەختێكی زۆرتر لەسەر كاری پەروەردەیی كراوەتەوە و دەورەكانی ئاستی دوو بەشی یەكەم بە شێوەی بەرنامەیەكی تۆكمە و داڕێژراو بەڕێوە دەچن و قۆناغ بە قۆناغ هەم ئاستی دەورەكان گۆڕانی بەسەردا دێ و هەمیش پێشمەرگەكان ئاست بە ئاست دەورە سیاسییەكان تێدەپەڕێنن.