کوردستان میدیا: کەسایەتی و سیاسەتمەداری ناسراوی گەلی کورد، د.مەحموود عوسمان بەرامبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە گەلی کورد پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:
هێرشى ڕێژیمى تاران بۆ سه‌ر كەمپی په‌نابه‌ران و باره‌گاكانى حیزبى دێموكراتى كوردستان – ئێران ، له ناوچه‌ى كۆیه شه‌رمه‌زار ئه‌كه‌ین؛ هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانى ڕامین حوسەینپهناهى و دوو چالاكوانى تر له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه تاوانێكى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر كوردى ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و هێرشیشه بۆسه‌ر هه‌رێم و بۆسه‌ر عێراقیش.
پێویسته هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا و كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه و هه‌ڵوێستى بهكردهوهیان هه‌بێت بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ى ڕ‌ژێمى تاران كه به‌شێكن له كارى تیرۆریستى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر كوردى ڕۆژهه‌ڵات و مرۆڤایه‌تى.
سه‌ربه‌رزى و نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان
د. مەحموود عوسمان