کوردستان میدیا: بەبۆنەی بوومەلەرزەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا هاودەردیی خۆی لەگەڵ هاووڵاتییە ئازەرییەکانمان دەردەبڕێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
به‌داخه‌وه کاتژمێر پێنجوپێنج خوڵه‌که‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به ته‌وژمی شه‌ش و دوو پله به پێوه‌ری ریشتێر له ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت شاره‌کانی ئه‌هه‌ر، هه‌ریس، وه‌رزقان و کلیبر و ئاوایییهکانی سه‌ر به‌و شارانه‌ی هه‌ژاند و وێرانی و مه‌رگی بۆ ناوچه‌کان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌دووادا هات.
به پێی هه‌واڵه‌کان هه‌تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و رووداوه سروشتییه‌وه زیاتر له ٢٥٠ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیک به دوو هه‌زار که‌سیش بریندار بوون، دوازده ئاوایی به ته‌واویی له نێوچوون و نزیک به سه‌د ئاوایش تووشی خه‌سار هاتوون. زانیارییه‌کان ده‌ریان خستووه که کاتژمێر چوار و په‌نجا خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه پارێزگاکانی ورمێ، گیلان، زه‌نجان و ئهردهبیلیشی له‌رزاند که زیان و زه‌ره‌ره‌کانی ئه‌م ناوچانه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای به‌داخ بوون له روودانی ئه‌م رووداوه سروشتییه و گیان له ده‌ست دانی ژماره‌یه‌ک له هاونیشتمانمان، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوه‌که ده‌کا و هاوده‌ردی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕێ و چاک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری زام ههڵگرتووانی ئه‌م رووداوه به ئاوات ده‌خوازی. له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کی ده‌زانین که به هانای زیان دیتوهکانهوه بچن و له‌و هه‌ڵومه‌رجه تاڵه‌دا یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتیان بکه‌ن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
٢٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران