![](/weney-mallperr/9157.jpg)
کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ٣٥مین ساڵـڕۆژی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران، بڵاو کردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانییانی تێکۆشەر!
٣٥ ساڵ لەوەو پێش واتە لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ بە فەرمانی خومەینی رێبەری کۆماری ئیسلامیی بە دەسەڵات گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی ئەم دەسەڵاتە هەڵیان کوتایە سەر کوردستان و شەڕێکی نەخوازراو و ناڕەوایان بەسەر گەڵی کورددا سەپاند. بیانووی ئەم هێرشە بۆسەر کوردستان کۆمەڵێک درۆ و بوختانی بێ بنەما روو لە حیزبە سیاسییەکان بوو کە تەنیا بۆ وروژاندنی هێزە چەکدارە توندڕەوەکانی خۆیان بوو کە بە پەلە ئامادەیان کردبوون بۆ پەلاماردانی شار و دێهاتەکانی کوردستان.
لە بەرانبەر ئەم هێرشە هەمەلایەن و ناڕەوایەدا بەرگرییەکی سەرتاسەری لە هەموو کوردستان بە دژی کۆماری ئیسلامی لە هەموو شێوازەکانی خەبات و بە تایبەت خەباتی چەکداری بەرپا بوو کە دوای سێ مانگ کۆماری ئیسلامی و خومەینی هێنایە سەر مێزی وتووێژو دانووستان. هەرچەند ئەم وتووێژە و دانووستانە بۆ کۆماری ئیسلامی تەنیا بە مەبەستی پشوویەک بوو بۆ خۆتەیارکردنەوەیەکی دووبارە بۆ هێرشێکی سەرلەنوێ، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەزموونی زۆر گرینگیشی بۆ کورد بە گشتی و هێزە سیاسییەکان بە تایبەتی تێدا بوو.
٢٨ی گەلاوێژ هەرچەند لە مێژوودا بە رۆژێک ناسراوە کە کوردستان دەکەوێتە بەر پەلاماری هێزی سەرکوتگەر و بێ رەحم، بەڵام لە هەمان کاتدا رۆژێکیشە کە بەرگریەکی رەوا و مقاومەتێکی نەتەوەیی لە دایک دەبێ کە تا ئێستاش بە شکڵ و شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە. کوردستانی رۆژهەڵات ٣٥ ساڵ لەوە پێش کۆمەڵگایەکی سێکولار، کراوە و لێوانلێو لە رۆژنامە و چاپەمەنیی جۆراجۆر بوو، ژنان لەوپەڕی ئازادی و بە بێ هیچ گرفتێک لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو بوارەکانی ژیان بەشدارییان دەکرد، کرێکاران و مامۆستایان و باقی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا خەریک بوون بە کەڵک وەرگرتن لە کەشوهەوای ئازادی سیاسی، خۆیان رێک دەخست و بەرگرییان لە ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی خۆیان دەکرد.
لە حاڵێکدا لە باقی شار و شارۆچکەکانی ئێران کە باڵی رەش و نگریسی کۆنەپەرستی و خەفەقانی سیاسی خۆی بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا دەکێشا و کۆماری ئیسلامی نەیدەتوانی کوردستان وەک جەزیرەیەکی ئازاد تەحەمول بکات.
ئەوە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە گەلی کورد بە گشت حیزبە سیاسییەکانی زۆر هەوڵی دا کەلە رێگای هێمنانە و بە شێوازەکانی ئاشتیخوازانە، داخوازییەکانی خۆی بەیان بکات و بۆ دەستەبەرکردنیان خەبات بکات. بەڵام زۆر زوو دەرکەوت کە کۆماری ئیسلامی تەنیا زمانی چەک دەزانێ و لە نیزامێکدا کە ئەو نوێنەرایەتی دەکا و خەریکە دایدەمەزرێنێ، جێگایەک بۆ خەباتی ئاشتیخوازانەی نەتەوەیی و مەدەنی نییە. بۆیەش گەلی کورد چارەیەکی نەما جگە لەوە دەست بۆ چەک بەرێ و خەباتی پێشمەرگانە لە دژی هێرشکەران بۆسەر کوردستان وەڕێ بخات و وەڵامێکی شیاو بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بداتەوە.
قۆناغی خەباتی چەکدارانەی کوردستانی رۆژهەڵات لە دژی کۆماری ئیسلامی پڕە لە حەماسەی شکۆدار لە قارەمانی و لەخۆبردوویی، هەموو لایەک لە بیرمانە کە کۆماری ئیسلامی بۆ داگیرکردنی هەر بستێک لە خاکی کوردستان لەگەڵ چ خۆڕاگری و مقاومەتێک بەرەوڕوو دەبوو. لەسەر بەستێنی ئەم بەرخۆدانە کە ئێستاش بزووتنەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات هەر بەردەوام و زیندووە.
ئەمساڵ لە کاتێکدا بەرەو یادی ٣٥ ساڵەی ئەم رۆژە دەچین کە گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات هێشتا بە ئاواتەکانی نەگەیشتووە و هەروا لەژێر گوشاری سیاسی، نەتەوەیی، ئابووری و فەرهەنگی دایە. شێوازەکانی خەبات لە کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان درێژەی هەیە و لە بەرانبەردا گرتن، زیندان و ئیعدام لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کۆتایی نەهاتووە و درێژەی هەیە، هەر بۆیە لەو موناسبەتەدا ئێمە پەیمان و بەڵێن لەگەڵ گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات تازە دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە خەبات تا وەدیهێنانی مافە سیاسی و نەتەوەیییەکانمان.
جێی خۆیەتی هەر لێرەدا لە سەروبەندی یادکردنەوەی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی فەرمانی جیهاد بۆسەر کوردستان ئاماژە بە پەلامار و هێرشی دڕندانەی هێزێکی توندڕەوی وەک داعش بکەین کە لەژێر ئاڵای ئایین، هەر وەک کۆماری ئیسلامی، خوێن و ماڵی کورد بە حەڵاڵ دەزانێ و لە هیچ تاوانێک دژ بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی خۆناپارێزی. ئێمە جینایەت و کۆمەڵکۆژییەکانی خەڵکی مەدەنی و کەمایەتییە ئایینییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە دەچێتە چوارچێوەی جینۆساید و قڕکردن بە توندی مەحکووم دەکەین.
لە هەمان کاتدا رێز دەگرین لە یارمەتی و بە هاناوە هاتنی دنیای دەرەوە و خەڵکی بەشەکانی دیکەی کوردستان بە تایبەتی کوردستانی رۆژهەڵات کەلە شێوازی جۆراوجۆردا خۆی نواند. لەو پێوەندییەدا پشتیوانی لە خۆڕاگری و بەرگریی خەڵک و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی باشوور دەردەبڕێنەوە لە دژی تیرۆریستانی داعش و هەر ئەو جۆرەی پێشتریش رامانگەیاندووە ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکین لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی.
سەرکەوێ بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد
بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی