کوردستان میدیا

چوارشەممه 14ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهیدكرانی پۆلێك لە رۆڵەكانی بێدیفاعی كورد لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەرتەشی توركیەوە

03:57 - 18 رەشەمه 2711

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهیدكرانی پۆلێك لە رۆڵەكانی بێدیفاعی كورد لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەرتەشی توركیەوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەوە، كاتژمێر 10ی شەوی 28/12/2011، دەیان كۆڵبەرو كاسبكاری گوندی روبوسكی شاری شێرناخی كوردستانی توركیە، كەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی فڕۆكە بومب هاوێًژەكانی رێژیمی توركیەو لە ئاكامدا 35 كەس لە كۆڵبەران گیانیان لە دەست داو چەند كەسیش بریندار بوون.
هەروەها زیاتر لە 15 كەسیش تا هەنووكە بێسەرو شوێنن.

فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیە لە كاتێكدا ئەم تاوانە گەورەیەیان ئەنجام داوە كە كۆڵبەرانی ئەم ناوچەیە بە ئاگاداریو رەزامەندیی بەرپرسانی ئەرتەشی توركیە خەریكی كارو كاسبی بۆ پەیداكردنی بژیوی ژیانیان لەسەر سنوورەكاندا لە هاتوچۆدا بوونو بەم شێوەیە گیانیان لێ ئەستێندرا.

ئەمە یەكەم جار نیە كە رێژیمەكانی توركیەو ئێران دوور لە هەموو رێوشوێنە مرۆییەكان، خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان لەسەر سنوورەكان دەكەنە ئامانجو كاسبكارانو كۆڵبەران دەكەونە بەر هێرشی هەوایی فڕۆكە بومب هاوێژەكانی توركیەو تۆپبارانیهێزەكانی رێژیمی ئێرانو بێبەزەییانە شەهیدو برینداریان دەكەنو ژیانو گوزەرانیان لە بەین دەبەنو دەیانكەنە قوربانی سیاسەتە دژیگەلییەكانیان، ئەمە لە كاتێك دایە كە ئەم رێژیمە ماف پێشێلكارانە بۆ خەڵكی وەزاڵە هاتووی وڵاتانی دیكە كە كەوتوونەتە بەر شاڵاوی سەركوتو زەبروزەنگی رێژیمە دیكتاتۆرەكانیان، بە رەواڵەت فرمێسكی تیمساح دەڕێژنو داكۆكی لە مافەكانیان دەكەن. لە حاڵێكدا بۆ خۆیان بەو شێوە كوردو خەڵكی بەش مەینەتی كوردستانو گەلانی دیكە دەكەنە ئامانجو بەوپەڕی دڕندەییەوە پۆل پۆل شەهیدیان دەكەن.

ٍئێمە هاوكات كە ئەو كردەوە دژیمرۆییەی هێزەكانی توركیە مەحكووم دەكەینەوە، ئەو سیاسەتە بە پێچەوانەی هەوڵە سیاسییەكانی دۆستانو خێرخوازانی رێگەی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد لەم وڵاتە دەزانین. داوا لە كۆڕو كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكانیش لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەكەین كە لە بەرانبەر ئەم تاوانە دژی مرۆییانەی هێزە سەركوتكارەكانی رێژیمەكانی توركیەو ئێران بێدەنگ نەبنو لەوە زیاتر ئیزن بەم رێژیمانە نەدرێخەڵكی مەدەنیو زوڵملێكراوی كورد بكەنە ئامانجی نیزامیو بێبەزەییانە شەهیدیان بكەن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارەو داخو كەسەری خۆی لەو رووداوە دڵتەزێنە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەو كەسوكاری قوربانیانی ئەم تاوانە بەتایبەتیو خەڵكی مەڵبەندی شێرناخ بەگشتی دەكاو ئاواتی چاكبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ زام هەڵگرتووەكانی ئەم بومبارانە دەخوازێو دڵنیایە كە ئەم جۆرە كردەوانە نە كورد لە نێو دەباو نە مەسەلەی كورد چارەسەر دەكا، بە پێچەوانە خەڵكی كوردستان لەسەر داواكانیان سوورترو پێداگرتووتر دەكاو سەرەنجامیش ریسواییو شەرمەزاری بۆ ئەو رێژیمانەی بەدواوە دەبێكە مانەوەی خۆیان لە سەركوتی رۆڵەكانی نەتەوەی كورددا دەبینن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
30ی دێسامبری 2011ی زایینی
9ی بەفرانباری 1390ی هەتاوی