کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لەبارەی بەرەوڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش

14:38 - 16 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانیی خۆی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پارێزگاری کردن لە خاکی کوردستان راگەیاند.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتیمانانی ئازیز!
ئەندامان، لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان!
ژنانی نیشتمانپەروەری کوردستان!

ماوەیەکە هێزی پێشمەرگە تووشی شەرێکی نەخوازراو بووە و دیسان دوژمن دەیهەوێ‌ دەستدرێژی بکاتە سەر خاک و نیشتمانمان.

ژنی کورد، بە درێژایی‌ی مێژوو لە هەموو هەلومەرجێکی تایبەتیدا سەلماندوویەتی کە هێزێکی یارمەتیدەر و پشتیوان بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان بووە.

بۆیە ئێمە وەک یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو شێوە پشتیوانی کردنێک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان رادەگەیەنین.

هیوادارین ئەم بارودۆخە بە بەرژەوەندیی کورد و کوردستان کۆتایی پێ‌ بێت.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەریی گشتی
١٦/٥/١٣٩٣