کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگەیەنراوی دەفتەری سیاسیی حیزب لەبارەی چەواشەکارییەکانی کونسووڵگەریی رێژیم لە تاران و تەورێز بڵاو کرایەوە

17:17 - 28 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: راگەیەنراوی دەفتەری سیاسیی حیزب لەلایەن قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆکانی تەورێز و تاران بە ئەرێنی و پێویست وەسف کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژانی هەینی و شەممە رێکەوتی ٢٦ و ٢٧ی بانەمەر، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگەیەنراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان لەبارەی سووکایەتی و چەواشەکارییەکانی کونسووڵگەریی رێژیمی ئێران لە شاری سلێمانی، لە زانستگاکانی تەورێز و تاران بڵاو کردەوە.

مامۆستایان و قوتابییانی زانستگاکانی تاران و تەورێز ئەو راگەیەنراوەی حیزبیان بە وەڵامێکی پێویست و پۆزەتیڤ لە قەڵەم داوە.

بەشێک لەو راگەیەنراوە کە لەلایەن خوێندکارانی کوردەوە وەرگێڕدرابووە سەر زمانی فارسی بۆ بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی خوێندنی باڵا و دوکتورای نەتەوەکانی دیکەی ئێران نێردراوە.

پێشتریش لە شاری سنە راگەیەنراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ژمارەیەک لو شەقام و گەڕەکەکانی شاری سنە بڵاو کرایەوە.

وێنە/ مونتاژکراو

8488.jpg