![](/weney-mallperr/10804.jpg)
کوردستان میدیا: مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی کچە کوردی مەهابادی و سەرکوتی خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵکی شاری مەهاباد و پشتیوانی شارەکانی دیکەی کوردستان، لەلایەن کوردەکانی رۆژهەڵاتی کاناداوە مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، خۆپیشاندانێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی و راپەڕینی خەڵکی مەهاباد و چەند شاری دیکەی کوردستان، لە ناوەندی شاری تۆرێنتۆ بەڕێووە چوو.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن ماڵی کوردەوە لە تۆرێنتۆ رێکخرابوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا بەشدار بوون.
خۆپیشاندەران وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وڵاتی کانادا، چەندین پلاکاردیان پێبوو کە بە دروشمی وەکوو فەریناز تەنیا نییە، مەهاباد تەنیا نییە، بژی کوردستان، بـڕووخێ رێژیمی ئیسلامیی ئێران، مەرگ و نەمان بۆ ئەسلی وەلایەتی فەقیهـ لەسەریان نەخشێنرابوو.
هەروەها، نووسراوەیەک لەسەر چۆنیەتیی شەهیدبوونی فەریناز خوسرەوانی چاپ کرابوو کەلە نێو خۆپیشاندراندا بڵاو کرایەوە.