ک/مــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه ــ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ــ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ فالۆن، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 12ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێکی به‌بۆنه‌ی 10ی خاکەلێوە، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فاڵۆن، بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو له ئەندامان و لایەنگرانی حدک ئێران و هەروەها کوردانی دانیشتووی ئەو شارە به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕەسمەکە به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خۆله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان بەڕێز جەمیل ئەمین پوور چەند وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به 10ی خاکه‌لێوه و سەرهەڵدانی ئەو رۆژە مێژوویە پێشکه‌ش کرد. پاشان چه‌ند پارچه شیعرێکی پێوەندیدار به رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، له‌لایه‌ن بەڕێزان جه‌میل عۆزه‌یری و مەولوود ئازەرئەفشانهوه خوێندرانه‌وه.
بەشی کۆتایی رێوڕەسمەکە بۆ پیشاندانی وێنەی شه‌هیدان که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ فاڵۆن، ئاماده کرابوو، ته‌رخان کرابوو.