کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو+ وێنە

22:43 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی تایبەتیی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسی بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستانی میدیا، رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامانی رێبەری، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ریگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان \'\'تەیموور مستەفایی\'\' ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەوبۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سروودێکی لەژێر ناوی \'\'رێی ئەرخەوان\'\' بەبۆنەی ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزب پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکاران لەلایەن \'\'ئیلهام چایچی\'\'یەوە خوێندرایەوە و دوابە دوای ئەوەش گۆرانییەکی شۆڕشگێڕانە لەلایەن کۆڕی مووزیکی کومیسیۆنی پەروەردەی حیزبەوە لەژێر ناوی \'\'من کوردم\'\' پێشکەش بە بەشداران کرا.

دواتر ریزە گۆرانییەکی فۆلکلۆر کە لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبەوە ئامادە کرابوو خوێندرا و رێوڕەسمەکە بە شاری و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێ هات.