کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی کۆمسای لە هەورامانی تەخت بەڕێوەچوو

16:11 - 13 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆمسای بە ئامادەبوونی هاووڵاتییانی کوردی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێران و بە تایبەت گوندەکانی دەوروبەری هەورامان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە ئایینییە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ لەسەر مەزاری پیرشالیار لە هەورامانی تەخت بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمی کۆمسای هەموو ساڵێک لە دوایین هەینیی نیمەی بەهار بەڕێوەدەچێ و بەشداران بەیانی زوو بەرەو مەزاری ئەو پیرە ئایینییە بەڕێ دەکەون و لەوێ مامۆستای ئاوایی هەورامانی تەخت چەند وتەیەک پێشکەش دەکات.
رێوڕەسمی کۆمسای بە خویندنی سروودی ئایینی و دەف ژەنین و زیکری دەروێشەکان درێژەی دەبێت.