کوردستان میدیا: به‌رپرسی کۆمیته‌ی پێوەندییه بیانییه‌کانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی، رێککه‌وتنی ئاژانس له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران، تاکتیکی کاتکوژیی ئه‌و رێژیمه‌یه.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕانسه، ئیلینا راس به‌رپرسی کۆمیته‌ی پێوەندییه بیانییه‌کانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، رۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر داسه‌پاندنی سزای توندتر له دژی رێژیمی ئێران پێداگریی کردۆته‌وە.
ئه‌و نوێنهرەی ئه‌مریکا له حاڵێکدا باسی له داسه‌پاندنی ته‌حریمی توندتر له دژی رێژیمی ئێران کردووە کە هه‌یئه‌تێکی ئه‌و رێژیمە له‌مه‌ڕ درێژه‌دان به دانووسانه ناوکییه‌کان له‌گه‌ڵ گرووپی پێنج زێده یه‌ک، چووەته به‌غداد و ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه كاتژمێر 13 دانووسانەکان ده‌ستی پێده‌کات.
ئیلینا راس، سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی وه‌کوو تاکتیکێکی کاتکوژی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ناو دەبات دەڵێت: رێژیمی ئێران له‌و دەرفهته کەڵک وەردەگرێت هەتا به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی به‌رەو پێش ببات.
بە بڕوای ناوبراو سیناریۆکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران لە بەر چاوی هەموو کەس دووپات دەبنەوە.
ئیلینا راس تاران بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە کەڵک وەرگرتن لە پشکنینەکان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناو‌کی، خۆی لە ژێر بەڵێنییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەرباز ده‌کات.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران