![](/weney-mallperr/1786.jpg)
کودستان میــــــدیا: رێژیمی ئێران له‌دوای سه‌ردانی شاندی رێژیمی سووریه بۆ تاران، ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه یه‌ک میلیار دولار قه‌رز بداته رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی راگه‌یاندنی رێژیمی سووریه بڵاویان کردۆته‌وه که رێژیمی ئێران ئاماده‌یه بڕی یه‌ک ملیار دۆلار وه‌ک قه‌رز پێشکه‌ش به رێژیمی سووریه بکات. مه‌به‌ست له دانی ئه‌م بڕه پاره‌یه دابین کردنی کاره‌با و سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌کانی هه‌ندێک پیشه‌سازی وه‌ک ده‌رمانه له‌و وڵاته‌دا.
پێشتریش رێژیمی ئێران پێشنیاری کردبوو که بڕی پێنج میلیار دولار وه‌ک پشتگیریی لیره‌ی سووری و ئابووری ئه‌و وڵاته پێشکه‌ش به رێژیمی ئه‌سه‌د بکات، به‌ڵام ئه‌و کات سووریه ئه‌م داوایه‌ی ره‌ت کردبووه‌وه.
رێژیمی ئێران له هه‌وڵی رزگار کردنی تاکه رێژیمی هاوپه‌یمانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه و به‌م قه‌رزه بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی پێداویستییه‌کان، له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئێستا سووریه و به‌تایبه‌تی ره‌وشی ئابووری، ده‌یهه‌وێ سه‌رچاوه‌کانی وزه و نه‌وت و گازی سووریه نۆژه‌ن بکاته‌وه.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران