![](/weney-mallperr/11766.jpg)
کوردستان میدیا: حەفتە نامەی ئێشپیگڵی ئاڵمانی لە هەواڵێکی پشتبەستوو بە بەڵگەوە، هەڵسووڕانی رێژیمی ئەسەدی بە شێوەی نهێنی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی دەرخست.
بەپێی راپۆرتی ئەم حەفتەنامە ئاڵمانیە کە رۆژی ١٠ی ژانویە بڵاو بووەوە، وزەخانەی ئەتۆمیی رێژیمی ئەسەد لە دوو کیلۆمیتریی سنووری لوبنان و بەهاوکاریی رێژیمی ئێران دامەزراوە.
ئەو حەفتەنامەیە رایگەیاندووە کە ئەم زانیارییانە لە رێگەی وێنەهەڵگرتنی ماهوارەیی و کۆنترۆڵی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی دەزگای زانیاریی رێژیمی ئەسەد وەدەست خراوە.
دەوترێت زەمزەم نێوی نهێنیی ئەو وزەخانەیە کە بە هاریکاریی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دامەزراوە و بەپێی وردەکارییەکان بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم بەکار دێت.
هەرلەو پەیوەندییەدا پاراستنی ئەو وزەخانەیە کە پاڵی داوەتە شاری القصرەوە و لەوێوە ئاو و بەرقی بۆ دابین دەکرێ، لەئەستۆی حزب اللهی لوبنان دایە.